کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌ شاره‌كانی ئۆرووپا

ادامه اعتراضات گسترده ضد نژادپرستی در کشورهای مختلف

ادامه اعتراضات گسترده ضد نژادپرستی در کشورهای مختلف

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌كانی ئۆرووپا له‌وانه‌، “بریستۆل و له‌نده‌ن” له‌ ئینگلیس، “ئێدینبۆرگ” له‌ سكاتله‌ند و “برووكسێل” له‌ بێلژیك، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی جۆزه‌ردان شایه‌تی خۆپیشاندانی هه‌زاران  كه‌سی له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌ ئه‌مریكا بوون.

خۆپیشاندانه‌كان له‌ ئینگلیس له‌دژی كوژرانی “جۆرج فلۆید” له‌ لایه‌ن پۆلیسێكی ئه‌یاله‌تی مینیاپۆلیس له‌ ڕێكه‌وتی ٢٥ی مانگی مه‌ی له‌ ئه‌مریكا، هه‌روا به‌رده‌وامه‌. ناڕازییان كه‌ له‌ شاری بریستۆل له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه‌، په‌یكه‌ره‌ی “تاجری برده‌”یان هێناوه‌ته‌ خوارێ. هه‌روه‌ها له‌ شاری له‌نده‌ن دوو خۆپیشاندانی جیاواز له‌ به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا و نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا به‌ڕێوه‌چوو. له‌ شاری “ئێدینبۆرگ” پێته‌ختی سكاتله‌ندیش، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌. له‌ خۆپیشاندانه‌كانی برووكسێل به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ به‌رامبه‌ر كۆشكی دادگوسته‌ری كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “ژیانی ڕه‌ش پێسته‌كان گرنگه‌”، توندووتیژی پۆلیس و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستیان مه‌حكووم كردووه‌. له‌ شاره‌كانی “گێنت، ئانۆرس، هاسلێت و ئۆستێند”ی بێلژیكیش، به‌ هه‌زاران كه‌س هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه‌.