ماوه‌ی چوار رۆژه خۆپێشاندانی خوێندکارانی زانكۆكانی هه‌ولێر و سلێمانی و بەشێک لە شارەکانی دیکەی باشووری کوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به بڕینی بڕه‌پاره‌ی یارمه‌تی مانگانه‌ی خوێندكاران به‌رده‌وامه و له هێندێ له شاره‌كان ئاڵۆزی له نێوان خوێندكاران و پۆلیسی ئه‌و شارانه ڕوویداوه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چوار رۆژه خۆپیشاندانی خوێندكارانی شاره‌كانی باشووری كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به بڕینی به‌شه پاره‌ی یارمه‌تی خوێندن به‌رده‌وامه و خوێنكارانی ناڕازی خوازیاری وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه له چه‌ند شارێك ئاڵۆزی له نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو كه خۆپێشاندەران بە بەرد و هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسک‌ڕێژ رووبەڕووی یەکدی بوونەته‌وە.