بەپێی دواین ئاماری ناوه‌ندی “وورڵد میتر” كه زانیاری لەبارەی حاڵه‌ته نوێیه‌كانی توشبون بە کۆرۆنا له وڵاتانی جیهان بڵاودەکاتەوە، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٠ هه‌زار و ٤٨١ كه‌س به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده بوون و سه‌رجه‌م ژماره‌ی تووشبوان به‌م ویرووسه له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ٧٣٢ هه‌زار و ٧٠٤ كه‌س.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بەهۆی ئه‌م ویرووسه لە ئەمریکا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌زار و ٨٣٩ كه‌س زیادی كردووه و گەیشتووەتە، ١٠٠ هه‌زار و ٩٤٤ كه‌س. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لەروی حاڵه‌ته‌كانی توشبونه‌وه لە دوای ئەمريكا، هه‌ریەک له وڵاتانی بەڕازيل به ٣٩٤ هه‌زار و ٥٠٧ حاڵه‌ت، ڕووسییه به ٣٧٠ هه‌زار و ٦٨٠ حاڵه‌ت و ئیسپانیا به ٢٨٣ هه‌زار و ٣٣٩ حاڵه‌ت دێن. لەسەر ئاستی جیهانیش کۆی گشتی توشبوانی کۆرۆنا گەیشتووەتە، پێنج ملیۆن و ٧٣٢ هه‌زار و ٨٦٥ کەس، لەو ژمارەیەش ٣٥٣ هەزار و ٨٩٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.