ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ١٤ سه‌عات به‌سه‌ر هێرش بۆ سه‌ر زیندانی نه‌نگه‌رهار له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، تێكهه‌ڵچوونه‌كان هه‌روا له نێوان هێرشبه‌ره‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان به‌رده‌وامه.
وته‌بێژی والی نه‌نگه‌رهار له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه كه هه‌تا ئێستا ٢١ كه‌س له‌وانه كه‌سانی مه‌ده‌نی، زیندانیان و به‌رپرسانی زیندان گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌س له هێرشبه‌ره‌كانیش كوژراون و ٤٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا زانیارییه‌ك ورد سه‌باره‌ت به بارودۆخی به‌ندكراوان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له چه‌ندین گرته ویدیۆیی بڵاوكراوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوكان توانیویانه ڕابكه‌ن، به‌ڵام دواتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رله‌نوێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراونه‌ته‌وه. شاخه‌ی خۆراسانی داعش ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م هێرشه له لایه‌ن ئه‌م گرووپه ئه‌نجام دراوه.