به‌دوای كوژرانی لاوێك له ده‌ورووبه‌ری شاری پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه، تێكهه‌ڵچوونه‌كان له نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و ناڕازییان له‌ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان له ناوچه‌ی “ئاڕژانتۆ”، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م لاوه ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه‌یه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له نزیك ماشینێكی هێزه‌كانی پۆلیس تووشی ڕووداو هات و گیانی له‌ده‌ستداوه. به‌دوای ئه‌م ڕووداوه، له نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی ناوچه‌ی “ئاڕژانتۆ”ی پاریس، تێكهه‌ڵچوون هاته ئاراه‌وه و له ئه‌نجامیدا ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان ده‌ستبه‌سه‌ر كران. شایانی باسه، ناڕازییان پۆلیس به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه له‌م ڕووداوه‌دا ده‌ستی بووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردن به ناڕازییان گازی فرمێسكڕێژیان به‌كار هێناوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان برینداربوون و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.