کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی تۆپباران كردنی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن سپای پاسداران

به‌رده‌وامی تۆپباران كردنی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن

به‌رده‌وامی تۆپباران كردنی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان، تۆپخانەکانی سپای پاسداران بۆ جارێکی دیکە بەرزاییەکانی “ئالانە”، “بەرازکان” و “مارێن”یان لە سنووری شاری چۆمان بۆردوومان كرد.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردووش سپای پاسدارانی ڕژیم ناوچەی ئالانەی تۆپباران كردبوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەو تۆپبارانکردنانە زەرەر و زیانی گیانیی بەدواوە نەبووە، بەڵام پانتایەکی بەرین لە لێڕەوارەکانی ئەو شوێنە ئاگریان تێبەربووە.