ئاژانسە خۆجییەکان بڵاویانکردووهتهوه، ماتۆڕێکی بۆمبڕیژکراو لە سەرێکانێ لە باکوری رۆژئاوای شاری حەسەکە تەقیوهتهوه و بەوهۆیەوە هەشت هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ١٩ كهسی دیکەش برینداربوون.
به پێی ئهم ڕاپۆرتانه، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گهلاوێژ، ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو لە بازاڕی سەوزەفرۆشی سەرێکانێ لە باکوری رۆژئاوای شاری حەسەکە تەقیەوە و بەوهۆیەوە هەشت هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ١٩ی دیکەش برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەکە لەو ناوچەیەدا روویداوە کە لەژێر دەسەڵاتی هێزهكانی توركییه دایه. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی پێنجشەممەی رابردووش، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری سەرێکانێ تەقیەوە و بەوهۆیەوە، پێنج هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدابوو و ژمارەیەکی دیکەش بریندارببوون.