سه‌رله به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی گه‌ڵارێزان، به‌هۆی ڕوودانی دوو ته‌قینه‌وه له وێلسوالی “پهغمان” له ویلایه‌تی كابۆل و ویلایه‌تی قۆندووز، لانیكه‌م ٢٢ كه‌س له‌وانه چه‌ندین منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به‌وته‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان، یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه كاتژمێر شه‌ش و نیوی سه‌رله به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له وێلسوالی پهغمان ڕوویداوه كه به‌هۆیه‌وه ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها به شێوه‌ی هاوكات، سه‌رۆكی شوڕای ویلایه‌تی قۆندووز له باكووری ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له وێلسواری “ئیمام ساحێب”، ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.