ڕۆژی دووشەممە ١٢ی مانگی جۆزهردان، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری شاری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکار کرد و لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، دوو سەر ئەسپی کاسبکارێک بە ناوی “بەختیار چوالوی” لەنێو چوو و چەند سەر ئەسپی دیکە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ڕووداوە خەساری گیانیی نەبووە و هێزە نیزامییەکان پاش تەقەکردن لە کاسبکاران، دەستیان بەسەر شتومەکی کاسبکاراندا گرتووه و لەگەڵ خۆیاندا بردووه. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش سێ کاسبکار بە ناوەکانی “کامیل قادری”، “کەماڵ گوهری” تەمەن ٢٣ ساڵ و “ڕەسووڵ چەپلەک” خەڵکی پیرانشار، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی سنووری پیرانشار، بەسەختی بریندار ببوون.