ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا کەسانی هەلپەرەست لە باسکی کۆڵەسە لە ناوچەی سەردشت بەشێک لە دارستانەکەیان بڕیوە و بە تاڵانیان بردووە.
به پێی ئهم ڕاپۆرتانه، لەگەڵ ئەوەی کە هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیان ساڵە بۆ مەبەستە سەربازییەکانی خۆیان دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان دەسووتێنن یان بۆ دانانی مۆڵگە و جادەی سەربازی لەنێوی دەبەن، ئێستا لە کوردستان باندێکی مافیای سەر بە سپای پاسداران بۆ فرۆشتنی دارستانەکانی کوردستان کەوتونەتە بڕینی دارەکان بە تایبەت داری بەڕوو و ڕەوانەی شارەکانی دەرەوەی کوردستانی دەکەن.