به پێی راپۆرته‌كان، “مۆنیره عه‌ره‌بشاهی” چالاكی مه‌ده‌نی به‌ند كرا‌و له زیندانی “كه‌چوویی” كه‌ره‌ج، وێرای پشت راس كردنه‌وه‌ی پیزیشكی قانوونی له سه‌ر باروودۆخی خراپی ئه‌م بهندكراوهیه، تا ئێستا له لایه‌ن به‌رێوبه‌رانی زیندانه‌وه له ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
به پێی راپۆرتی پیزیشكانی پسپۆرانی به شه‌كانی “غۆدهی تیرۆئید” و “مێشك و ره‌وان”، دوو به‌ند كرا‌و به‌ناوه‌كانی “مونیره عه‌ره‌بشاهی” و “یاسه‌مین ئاریایی” باری جه‌سته‌یی لاواز و ده‌روونی خراپیان هه‌یه و ئه‌بی له پرۆسه‌ی ده‌رمان و پشوودان دا بن بوو چاك بوونه‌وه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان تاكوو ئێستا هیچ بایه‌خێكیان نه‌داوه. شایانی باسه، “مونیره عه‌ره‌بشاهی” و “یاسه‌مین ئاریایی” هردوو چالاكی مه‌ده‌نی و له نارازیانی حجابی زۆره‌ملێ بوون كه له لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه به تۆمه‌تی”ئیجتیماع و ته‌بانی به ئامانجی ئێقدام دژی ئه‌منییه‌تی میللی و ته‌بلیع دژی نیزام هه‌ر یه‌كه‌و به ٩ساڵ و ٧ مانگ زیندان مه‌حكووم كران.