بهپێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه ئۆتۆمبێلێکی دیکەیان لە گوندی “ئەرەدنە” لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردومانکردووه.
سهرله بهیانی ڕۆژی هەینی ٢٤ی گهلاوێژ، فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه لە ناو گوندی ئەرەدنا لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک ئۆتۆمبێلێکیان کردووهتە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون کە دوانیان گیانیان لەدەستداوە و کەسیکیشیان بریندار بووه. ئەوەش لە کاتێکدایە، شهوی پێنجشهممه فرۆکە جەنگییەکانی توركییه لە گوندی ڕەشانکێی سەر بە ناحیەی زاوێتەی سنوری پارێزگای دهۆک، ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومانکردبوو و بەهۆیەوە چوار گەریلا گیانیان بهختكردبوو.