به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی بیناسازی و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌شاری سنه، به شێوه‌ی جیاجیا، ڕێزیان له ڕۆژی كۆمه‌ڵه گرت.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ژماره‌ییه‌ك له كرێكارانی بیناسازی شاری سنه، له شوێنی كاره‌كانیان، رێوره‌سمی رۆژی كۆمه‌ڵه‌یان، له‌ڕێگه‌ی ده‌ست نووس و بڵاوكردنی وینه، به‌رز راگرت. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له شاری سنه، به كۆبوونه‌وه له كێوی ئاویه‌ر، له رێوره‌سمێك دا رۆژی كۆمه‌ڵه‌یان پیرۆز كرد. شایانی باسه، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، چه‌ندین رێوره‌سمی شكۆدار، له لایه‌ن لایه‌نگرانی كۆمه‌له‌وه، له كێوی ئاویه‌ر، به‌رێوه‌چووه.