کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی بایكۆتی كارمه‌ندانی هاتۆچۆی سلێمانی

به‌رده‌وامی بایكۆتی كارمه‌ندانی هاتۆچۆی سلێمانی

به‌رده‌وامی بایكۆتی كارمه‌ندانی هاتۆچۆی سلێمانی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک، بایکۆتی دەوامیان کردووه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی جۆزه‌ردان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی مووچەی نزیکەی ٥٠ رۆژیان، بۆ سێیەم رۆژی به‌رده‌وام بایکۆتی دەوامیان کرد و كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ماوەی ٥٠ رۆژه‌ موچەمان پێنه‌دراوه‌ و بۆیه‌ لێره‌ كۆبووینه‌ته‌وه‌ كه‌ داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین. دەشڵێن: تاكاتێك كه‌ به‌ خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن بە هیچ جۆرێک واز لە بایکۆت ناهێنن. ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەکاندا بایکۆتی دەوامیان کردووە و تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ وەڵامدانەوەیەکی لەبەرامبەر بایکۆتی فەرمانبەران و کارمەندانی کەرتی گشتیدا نەبووە.