کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ئاگر له‌ كێوی شاهۆ به‌ هۆی تۆپبارانه‌كانی دوێنه‌ی سپای پاسداران

به‌رده‌وامی ئاگر له‌ شاخی شاهۆ به‌ هۆی تۆپبارانه‌كانی دوێنه‌ی سپای

ڕۆژی ڕابردوو سپای پاسداران به بێ ئاگاداری پێشوه‌خته‌ به‌رزاییه‌كانی شاخی شاهۆی تۆپباران كرد و به‌هۆیه‌ ئاگر به‌ربووه‌ سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌ و هه‌تا ئێستا ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و خه‌ساره‌تێكی زۆر به‌ر سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌ گه‌ییشتووه‌ .

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان ، هێزه‌كانی سپای پاسداران و به‌سیج به‌ گه‌مارۆی گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ڤه‌ری شاهۆ ، ڕێگرییان له‌ هه‌ر هه‌وڵێكی خه‌ڵك و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان ، به‌ مه‌به‌ستی كوژانه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ كردووه‌ و سووتانی سرووشت و ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كانی شاخی شاهۆ هه‌تا كاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ .