ڕاپۆرتهكان له شاری بانه باس لهوه دهكهن كه دارستانهكانی ئاربابای ئهمشاره ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕ، بۆ جارێکی دیكه ئاگر تێبهردراوه. ئهمه له كاتێكدایه کە ڕۆژی شەممەش بەشێکی دیكه لەم دارستانانە ئاگر درابوون.
بە پێی زانیارییەکانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “پاژین”ی بانە، ئەگەری ئەوە هەیە کەسانێک بیانهەوێ بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و بە مەبەستی لێدانی ڕەز، ئەو دارستانانە بسووتێنن. پێویستە خەڵک و لایەنە پێوەندیدارەکان ڕێ بەو کارە بگرن و ڕێگە نەدەن هیچ کەس و لایەنێک بەو شێوەیە سرووشتی ناوچهكه لەناو ببا. شایانی باسه، ئەم ئاگركهوتنهوهیه وەک هەمیشە بە هیممەتی خەڵکی ژینگە دۆست و ژینگە پارێز کۆنتڕڵ کراوهتهوه.