به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهران ره‌ئووف”، چالاكی كرێكاری، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی ١١٠ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی، بیلاته‌كلیف له گرتووخانه‌ی ئه‌منییه‌تی ئێوین دا ڕاگیراوه.
ئه‌م چالاكه كرێكارییه ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیم له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. شایانی باسه كه له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریی ناوبراودا، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان كردووه به پشكنینی ماڵی ئه‌م چالاكه كرێكارییه و هێندێك له كه‌ره‌سته شه‌خسیه‌كانی ناوبراویان زه‌وت كردووه.