كرێكارانی ده‌ركراو و شاغڵی كارخانه‌ی ئاو مه‌عه‌دنی داماش له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بۆ كۆتایی هێنان به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی گه‌ڵارێزان چوونه تاران و له به‌رامبه‌ر بانكی میللی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكی میللی كه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفته‌كانی كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش به‌ڕێوه چووبوو، به بێ هیچ ده‌رئه‌نجامێك كۆتایی پێهاتووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به كرێكاران به‌ڵێن درابوو كه له دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێگا چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده ده‌بینه‌وه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكی میللی كه سه‌روه‌خت حقووقه‌كانیان وه‌رده‌گرن و هیچ دڵه‌ڕاوكێیه‌كیان نییه بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان، له‌ئاست كێشه‌كانی كرێكاران كه‌مته‌رخه‌من و هیچ سه‌رنجێك به دۆخی ناله‌باری ژیانیان كرێكاران ناده‌ن.