كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ بۆ ٣٩مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و به ڕێپێوان له‌ئاستی شاری شووش، پێداگریان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان كرد.
كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنشجه‌ممه له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان، سه‌ره‌تا له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و پاشان به ڕێپێوان له‌ئاستی شار، بۆ جارێكی دیكه جه‌ختیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان له‌وانه، په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا و حه‌قی بیمه‌كانیان، كۆتایی هێنان به بیلاته‌كلیفی كاریان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له شیركه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار كرده‌وه.