کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌امی خۆپیشاندانه‌كان له‌دژی یاسای ڕێبازی ئاسایشی له‌ فه‌ڕانسه‌

ادامه تظاهرات علیه قانون ضد امنیتی در فرانسه

به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی فه‌ڕانسه‌ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی سه‌رماوه‌ز بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ یاسای “ڕێبازی ئاسایشی” هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

به‌پێی گرته‌ ویدیۆیه‌ بڵاوكراوه‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س له‌ ناڕازییان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ٦٧ كه‌سیش برینداربوون. خۆپیشانده‌ران له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد به‌ ناوه‌ڕۆكی “ئازادی، به‌رابه‌ری و برایه‌تی” له‌دژی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندووتیژییه‌كانی پۆلیس له‌م وڵاته‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌. ناڕازییان هه‌روه‌ها به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی ئێعتڕازیی خوازیاری باشتربوونی ئابووری وڵات بوون. شایانی باسه‌، به‌دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیار كراو، ده‌وڵه‌ت ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌م یاسایه‌دا ده‌كاته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ نه‌یاران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ده‌توانێ، ئازادی چاپه‌مه‌نی، ئازادی به‌یان و ئازادی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان، به‌رته‌سك كاته‌وه‌.