شاری “ڤایمار”ی ئاڵمان ئەمڕۆ خەڵاتی ساڵانەی مافی مرۆڤ بە “سەلاحەدین دەمیرتاش” سیاسەتمەداری زیندانی كراوی خه‌ڵكی باكوور كوردستان دەبەخشێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خەڵاتی مافی مرۆڤی شاری “ڤایمار” لە ساڵی ١٩٩٥ بەدواوە هەموو ساڵێک لە ڕۆژی ١٠ی دیسامبر کە به‌رانبه‌ره به ڕێککەوتی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی گەردوونیی مافی مرۆڤە، دەدرێت بە کەسایەتی یان دەستە و گرووپێک کە لە پێناوی مرۆڤایەتی و لێبووردەیی نێوان مرۆڤ و گەلاندا خەباتیان کردبێت و به‌رده‌وام بن له سه‌ر ئه‌و چالاكیه. بڕیار وایه ئه‌مڕۆ ئه‌و خه‌ڵاته به “سه‌ڵاحه‌یدین ده‌میرتاش سیاسه‌تمه‌داری به‌ندكراوی خه‌ڵكی باكووری كوردستان و هاوسه‌رۆكی پێشووی “هه‌ده‌په” ببخشرێت.
