ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی زانكۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی كرێكارانی نه‌وت ڕاگه‌یاند.
له‌به‌شكێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، بۆ جارێكی دیكه ده‌بینین كه پشتیوانی‌تان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران كردووه، ئێمه باش ده‌زانین كه له چ باروودۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌كه‌مترین حه‌قده‌ست و ئیمكانات كار ده‌كه‌ن و ئێستا كه هاوچاره‌نووسیتان له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگادا ده‌رك كردووه و بڕیارتان داوه دۆخه‌كه بگۆڕن،ئێمه‌ش به هه‌موو هێز و توانای خۆمانه‌وه پشتیوانی‌تان لێده‌كه‌ین. له‌و چاره‌نووسه هاوبه‌شه پێكه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كۆمه‌ڵگایه‌ك بخۆلقێنین كه تێیدا هه‌ڵاوردن و چه‌وسانه‌وه نه‌بێت و هه‌ژاری له‌ناو بچێت و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بێڕێزی به كرێكاران،خوێندكاران، موعه‌لیمان، قوتابیان و شۆفیران و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا نه‌كات. به‌ڵێ ئێمه ئیتر هیچمان بۆ له‌ده‌ستدان نییه وداواكارین شێره‌كانی نه‌وت ببه‌ستن تاكوو ڕژیمی سه‌رمایه نه‌توانێت له پاره‌یه‌ك كه به ئاره‌قی زه‌حمه‌تكێشان به‌رهه‌م هاتووه بۆ سه‌ركوتی ئازیزانمان به‌كار ببردرێت. “كرێكاری نه‌وتمان، ڕێبه‌ری سه‌رسه‌ختمان“