کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یانییه‌ی سینه‌ماگه‌رانی فه‌ڕانسه‌وی بۆ پشتیوانی له‌ سێ ده‌رهێنه‌ری فیلمی ئێران

به‌یانییه‌ی سینه‌ماگه‌رانی فه‌ڕانسه‌وی بۆ پشتیوانی له‌ سێ ده‌رهێنه‌ری

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ٨١ ده‌رهێنه‌ر، ئه‌كته‌ر، نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی زانكۆ له‌ فه‌ڕانسه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له سێ ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی سینه‌مای ئێران به‌ناوه‌كانی:‌ “جه‌عفه‌ری په‌ناهی،محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆفوموسته‌فا ئاڵ ئه‌حمه‌دڕاگه‌یاند.

سینه‌ماگه‌ران و ڕۆشه‌نبیرانی فه‌ڕانسه‌وی له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ كات پشتیوانی خۆیان له‌ سێ ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی فیلمی ئێران،جه‌عفه‌ر په‌ناهی،محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆفوموسته‌فا ئال ئه‌حمه‌ددرێغ ناكه‌ن و ڕێز ده‌نێن له‌ هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ركوت و سانسۆر له‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامیدا و یه‌كده‌نگیان مایه‌ی دڵگه‌رمییه.