ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سه‌ندیكای شیركه‌ت واحدی تاران سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئه‌میر حسێن سه‌عیدی” و ٢٠٠ كه‌سی دیكه له شه‌قامی سه‌تارخانی تاران به‌یانیه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به كۆمه‌ڵی خۆپێشانده‌رانی به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌میر حسێن سه‌عیدی” خوێندكاری بواری زمانی ئینگلیزی زانكۆی تاران و كوڕی “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” كرێكاری زیندانی و ئه‌ندامی سه‌ندیكای شیركه‌ت واحدی تارانه كه ڕۆژی شه‌ممه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٢٠٠ كه‌سی دیكه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌قامی سه‌تارخان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون. سه‌ندیكاری كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕژیم خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوو.