ئه‌نجۆمه‌نه‌كانی سینفی مۆعه‌لیمانی “سنه و كه‌ڵاته‌رزان” و “سه‌قز و زیویه” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه به‌یاننامه‌یه‌كه‌یان بۆ پشتیوانی له “ڕه‌سووڵ بۆداغی” سه‌رۆكی شۆرای هاوئاهه‌نگی ئه‌نجۆمه‌نه‌كانی سینفی مۆعه‌لیمانی ئێران ده‌ربڕی و سه‌پاندنی حۆكمی پێنج ساڵ زیندان و ٢ ساڵ بێبه‌شی له چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به سه‌ر ئه‌و چالاكه سینفیه به توندی مه‌حكووم كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه هاتووه، سه‌پاندنی حۆكمی زاڵمانه‌ی پێنج ساڵ زیندان و ٢ ساڵ بێبه‌شكران له چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌سه‌ر “ڕه‌سووڵ بۆداغی” مۆعه‌لیمی ئازاده و ده‌ركراو له ئامووزش و په‌روه‌رش، نیشانه‌ی بێڕه‌حمی له ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه. سه‌پاندنی به‌رده‌وامی ئه‌حكامی ناڕه‌وا و نایاسایی به‌سه‌ر چالاكانی سینفی مۆعه‌لیمان كه ته‌نیا نیگه‌رانیان سه‌لامه‌تی سیسته‌می ئامووزش و په‌روه‌رش و دابین كردنی داهاتوویه‌كی گه‌شه بۆ خۆێندكاران، ده‌رخه‌ری پانتایی زۆڵم و زۆر و بێكه‌فایه‌تی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه. ئێمه ئه‌نجۆمه‌نه‌كانی سینفی مۆعه‌لیمانی “سنه و كه‌ڵاته‌رزان” و “سه‌قز و زیویه” به توندترین شێوه ئه‌و هه‌لسووكه‌وتانه مه‌حكووم ده‌كه‌ین و خوازیاری ڕاگرتنی ئه‌و هه‌وڵه نامروڤانه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای مۆعه‌لیمانی ئێرانین.