کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌یانییه‌ی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی مه‌ریوان بۆ پشتیوانی له‌ موعه‌لیمانی زیندانی

به‌یانییه‌ی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی كرێكارانی مه‌ریوان بۆ پشتیوانی له‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ 25ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی مه‌ریوان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی و سناریۆسازی بۆ موعه‌لیمان و چالاكانی سنفییان به‌توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی به‌ندكراون بوون.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا‌ هاتووه‌: هه‌ر ساڵ گۆشاری ده‌وڵه‌ت و ناونده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی و سنفی زیادتر ده‌بێت، به‌ڵام زه‌حمه‌تكێشان و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا بۆ گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قامن. موعه‌لیمان له‌ زومره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ مافه‌كانیان پێشێل كراوه‌ به‌ڵام خۆیان ڕێكخستووه‌ و ڕێگه‌ی به‌رگرییان گرتووه‌ته‌به‌ر و سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ و سه‌ركوت و گۆشاره‌كانی ڕژیم كۆڵیان نه‌داوه‌. له‌كۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: ئێمه‌ چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگا یه‌ك چاره‌نووسمان هه‌یه‌ و هیچ ڕێگه‌یه‌كی ترمان نییه جگه له‌ یه‌كگرتوویی و یه‌كریزی نه‌بێ و بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كانمان پێویسته‌ یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بین.