یه‌كێتی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی كامیۆندارانی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گه‌لاوێژ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له مانگرتنی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئێران ده‌ربڕی.
یه‌كێتی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی كامیۆندارانی ئێران له به‌یاننامه‌كه‌یاندا وێڕای ئاماژه‌پێدان به خه‌باتی كادری ده‌رمان له سه‌رده‌می پاندمی كۆڕۆنا و گیانبه‌ختكردنی چه‌ندین په‌ره‌ستار، خستنه ژێر گوشاری ئابووری ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و بێبه‌شكردنیان له ئیمكاناتی ڕیفاهی به توندی شه‌رمه‌زار كرد. یه‌كێتی كامیۆندارانی ئێران ڕایانگه‌یاند كه ته‌ندرووستی كۆمه‌ڵگای ئێران به ته‌ندرووستی كادری ده‌رمانه‌وه گرێ دراوه و ئه‌بێ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا پشتیوانی له خواست و داخوازی په‌ره‌ستارانی ئێران بكه‌ن.