ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی كوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان له به‌یاننامه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆیان له خوێندكارانی زانكۆ له ئێران ده‌ربڕی و سه‌ركوت، بێڕێزی، به‌ندكران و گوشاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملێ به‌سه‌ر خوێندكارانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دا هاتووه، كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نهنگینی خۆی دا له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئێرانه‌وه دژایه‌تی كردووه و به هه‌زاران كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه داوه، به‌ڵام خێوندكاران و قوتابیان له شۆڕشی “ژینا” نه‌خش و ده‌ورێكی گرینگ‌یان بوو و ڕژیم له هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌ركوتی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. ڕێگه‌ی ڕزگاری ئێمه گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كانه و ته‌نیا به درێژه‌دان به شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌توانین مافه‌كانمان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
