ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ژنانی شاری سنه و چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره دژ به سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه و له كۆتایی دا به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، په‌خشان عه‌زیزی هه‌موو ژیانی بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به لێقه‌وماوانی شه‌ڕ ته‌رخان كرد، په‌خشان هێمای ئومێد، خۆڕاگری، ژیان و مێهره‌بانییه. هه‌زاران ژن و منداڵ هیوایان به‌و ژنه تێكۆشه‌ره به‌ستبوو، چالاكییه‌كانی په‌خشان ده‌روونی ڕووخاوی زامدارانی شه‌ڕی له دڵی وێرانه‌دا ده‌رمان ده‌كرد. كۆماری ئیسلامی له جیاتی ده‌سخۆشی و ڕێزگرتن له‌و ژنه تێكۆشه‌ره، په‌خشانی ڕفاند، ئه‌شكه‌نجه‌ی دا و به بێشه‌رمیه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پاند. ڕژیم ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی كوژانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووناكییه، خواستی دادپه‌روه‌ری و ئازادی سه‌ركوت بكات. په‌خشان یاریده‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و ڕفاندن و دادگاییكردنی نایاساییه. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه و هه‌موو ئه‌و سزایانه‌ی به ناحه‌ق به‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی دا سه‌پێندراوه، كه‌مترین كارێكه كه ده‌توانێت تۆزێك ئیعتیباری ئینسانی و ئه‌خلاقی بۆ ڕژیم بگه‌ڕێنێته‌وه. نا بۆ ئێعدام، بژی ژیان.