ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژنانی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین به‌یاننامه‌یه‌كیان بۆ پشتیوانی له وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی بڵاو كرده‌وه و تێدا سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
ژنانی به‌ندكراو داویان له خه‌ڵكی ئێران كه كاردانه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم بێت و ڕێگه نه‌ده‌ن تۆڵه‌ی بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازهكان به ئێدامكردنی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی بكاته‌وه. ژنانی به‌ندكراو وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن حكوومه‌ت، بۆ جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام دژایه‌تیان كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره بوون. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه داویان له یاساناسان، چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی، سنفی، مافی ژنان، خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ كرد به چالاكییه‌كانیان ڕێگه له ئێعدامی ڕۆڵه‌كانی نیشتمان بگرن.