ڕێكخراوه كرێكارییه‌كانی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوز له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له كرێكارانی مانگرتووی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: ئه‌بێ بزانین كه یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییه كه سه‌ركه‌وتنی كرێكارانی مسۆگه‌ر ده‌كات. له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وڵاته، مانگرتنی كرێكاران بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان وه‌كوو دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا ده‌بێنرێت، له‌م وڵاته ده‌وڵه‌ت، پۆلیس، خاوه‌نكار و ده‌زگای قه‌زایی له یه‌ك ڕیزدا و له به‌رانبه‌ر چینی كرێكار سه‌نگه‌ربه‌ندیان كردووه، شه‌لاق له كرێكار ئه‌ده‌ن و زیندانی ده‌كه‌ن به‌ڵام، كرێكاران كۆڵیان نه‌داوه و به جیساره‌ته‌وه ڕووبه‌ڕووی زاڵمان وه‌ستاون. ئێمه ڕیز له بوێریتان ده‌گرین و پشتیوانی له‌خه‌بات و تێكۆشانتان ده‌كه‌ین.