كۆمه‌ڵێك له ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆوه كرێكارییه‌كانی ئێران له به‌یانیه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا هێرشه‌كانی ئیسڕائیل و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێرانیان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئێران ناوه‌ڕۆكی شه‌ڕ ده‌ناسن و هیچ كات فریوی قسه‌ی سه‌ڵته‌نه‌تخوازه‌كان و ئه‌و حیزبانه‌ی له به ناوی كرێكارانه‌وه سوێندیان خواردووه به‌ڵام له ژێر ئاڵای ئیسڕائیل و ئه‌مریكا موژده‌ی ڕزگاری ئه‌ده‌ن ناخۆن. كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان هیچ داهاتێكی هاوبشیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ڕژیمی منداڵ كوژی ئیسڕائیل دا نییه و له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دا، هیچ داهاتوویه‌كی ڕوونیان نابێت، له‌و ڕوووه ڕیگه‌ی ڕزگاری خۆیان به سه‌ركوتن یان شكستی هیچ یه‌ك له لایه‌نه‌كانی شه‌ڕه‌وه نابه‌ستنه‌وه. شه‌ڕ ڕێگه له چالاكی و یه‌كگرتوویی كرێكاران ده‌گرێت و مه‌عیشه‌تی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به‌و بۆنه‌وه داوای كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و ئازادی هه‌موو چالاكانی سینفی، كرێكاری و مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین.