کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی ڕێكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆكانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ پۆلیسكردنی مه‌دره‌سه‌كان

به‌یانیه‌ی ڕێكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆكانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ پۆلیسكردنی

كۆمه‌ڵێك له‌ ڕێكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆكانی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی گوڵان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئامووزش و په‌روه‌رش و هێزه‌ ئینتزامییه‌كانیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی سه‌ركوت بوون.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، سیاسه‌تی پادگانی كردنی قوتابخانه‌كان سیاسه‌تێكی شكست خواردووه‌ و قوتابیان و موعه‌لیمانی ئاگا ڕێگه‌ ناده‌ن دۆژمنانی زانست به‌ ئامانجه‌كانیان بگه‌ن. حكوومه‌ت پێشتریش بسیجی قوتابخانه‌ی درووست كردبوو به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ربه‌ست بۆ ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌ ساز بكات و هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ری نه‌گرت. بۆ ڕاگرتنی پاكی و خاوێنی ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌ ئه‌بێ هه‌موو خه‌ڵكی ئێران، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان، موعه‌لیمان و بزووتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یه‌كگرتووانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕاوه‌ستن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن كولتووری توندووتیژانه‌ی حكوومه‌ت گیانی ڕۆڵه‌كانیان بخاته مه‌ترسییه‌وه‌.