کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی ڕێكخراوه‌ خوێندكارییه‌كان بۆ پشتیوانی له‌ خوێندكارانی زیندانی

به‌یانیه‌ی ڕێكخراوه‌ خوێندكارییه‌كان بۆ پشتیوانی له‌ خوێندكارانی

ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخراوه‌ خوێندكارییه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا وێڕای پاڵپشتی له‌ خوێندكارانی زیندانی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.

ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجمه‌نی خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی، ئه‌نجومه‌نی خوێندكارانی زانكۆی زانیاری و سه‌نعه‌ت، ئه‌نجومه‌نی گه‌شه‌كردن، ئه‌نجومه‌نی خوێندكارانی زانكۆی خاجه‌نه‌سیر و ئه‌نجومه‌نی خوێندكارانی زانكۆی زه‌هرا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و تێدا هاتووه‌: سیاسه‌تی زیندانی كردنی خوێندكاران ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌ی په‌روه‌نده‌یه‌كی حقووقی ناگونجێت به‌ڵكوو سه‌رتر له‌ سزادانێكی ساده‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌و سیاسه‌ته‌ ئامرازێكه‌ بۆ كپكردنی ده‌نگی مافخوازی خوێندكاران و سه‌قامگیركردنی ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ترسێت. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌ ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگارییان نه‌ له‌ پاشه‌كشه‌ كردن، به‌ڵكوو له‌ به‌زاندنی هێڵه‌ سووره‌كانی حكوومه‌ت زانی و به‌ڵێنیان دا ده‌نگی هه‌موو خوێندكارانی زیندانی بن.