کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

‍به‌یانیه‌ی چالاكانی ژن له‌ كوردستان بۆ ئیدانه‌كردنی حوكمی ئێعدامی وریشه مورادی

به‌یانیه‌ی چالاكانی ژن له‌ كوردستان بۆ ئیدانه‌كردنی حوكمی ئێعدامی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چالاكانی مافی ژن له‌ كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر وریشه مورادی، به‌ندكراوی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ئێعدام، ڕفاندن، له‌سه‌ركار ده‌ركردن، زه‌وتكردنی ئازادییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گوشار بۆ ژنان و ئه‌منیه‌تی كردنی بابه‌تی مافی ژن گه‌یشتووه‌ته‌ لووتكه‌ و چی تر له‌لایه‌ن ژنان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێرانه‌وه‌ قبووڵ ناكرێت. ڕێگه‌ چاره‌یه‌كمان جگه‌ له‌ درێژه‌دان به‌ خه‌بات نییه‌ و ده‌توانین به‌ چالاكی جه‌ماوه‌ری ڕووبه‌ڕووی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوه‌ستین و كه‌شێكی پڕ له‌ یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی درووست بكه‌ین. داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵكی ناڕازی، كرێكاران، ژنان، لاوان و خوێندكاران ده‌كه‌ین له‌ به‌رانبه‌ر حوكمی دژه‌ ئینسانی ئێعدام كه‌ قه‌تڵی حكوومه‌تیه‌ بێده‌نگ نه‌بن له‌ ئاست سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر وریشه مورادی كاردانه‌وه‌ی توندیان ببێت. هه‌وره‌ها داوا له‌ هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ببه‌نه‌ سه‌ره‌وه‌ تاكوو ئه‌و ڕژیمه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌ ناچار به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ بكه‌ین.