کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی چالاكانی مافی ژن له‌ كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ ئا‌هوو ده‌ریایی

به‌یانیه‌ی چالاكانی مافی ژن له‌ كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ ئا‌هوو

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مافی ژن له‌ كوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیای ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئاهوو ده‌ریایی، خوێندكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراوی زانكۆی ئازادی تاران بوون.

چالاكانی مافی ژن له‌ كوردستان ئیدعاكانی ڕژیم بۆ سه‌رپۆش دانیان به‌سه‌ر سه‌ركوت، ئازار و ئه‌زیه‌تی ئاهوو ده‌ریایی به‌ توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئاهوو نه‌ نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه‌ و نه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌ی وا كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامین. چالاكانی مافی ژن، ڕفاندنی ئه‌و خوێندكاره‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بوون. له‌و به‌یاننامه‌ دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: داوا له‌ هه‌موو خوێندكارانی سه‌راسه‌ر‌ی وڵات، چالاكانی ژن، چالاكانی كرێكاری، مه‌ده‌نی و موعه‌لیمان ده‌كه‌ین بۆ پشتیوانی له‌ ئاهوو ده‌ریایی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن. ئه‌بێ جیهان ببینێت كه‌ ژنانی ئێرانی له‌ چ باروودۆخێك دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. خه‌باتی ژنانی ئێران و به‌رخۆدانیان له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵاواردن، جیاوازی ڕه‌گه‌زی و دژایه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ژنه‌.