چالاكانی مافی ژنان له شاری سنه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند: حه‌مید مورادی، خه‌بات ئه‌مینی و چیاكۆ یووسفی نژاد، نه‌ك ته‌نیا له ئاگری سووتێنه‌ری سرووشت دا، به‌ڵكوو له بڵێسه‌كانی به‌تینی بێ ته‌فاوه‌تی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان كه ئه‌ركیان پاراستنی گیانی خه‌ڵك و نیشتمان بوو، سووتان و ئه‌وان ته‌نیا نزاره‌یان كرد.
گیانبه‌ختكردنی كاك حه‌مید و هاوڕێكانی به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی شكستی ئه‌خلاقی و كرده‌وه‌یی ده‌سه‌ڵاتێكه كه به به‌رده‌وام نیشانی داوه گیانی خه‌ڵك و پاراستنی سرووشت هیچ بایه‌خێكی بۆی نییه. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت نه‌ك ته‌نیا گرینگ‌یان نه‌داوه، به‌ڵكوو نزاره‌گه‌ری مه‌رگی شه‌ریفترین مرۆڤه‌كان بوون تاكوو ده‌نگی دڵسۆزی كۆمه‌ڵگا بكوژێننه‌وه. سووتانی چیا، بوونه‌وه‌ر، دارستان و مێرگه‌كان چیتر كاره‌ساتی سرووشتی نیین، به‌ڵكوو ئاكامی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی كۆماری ئیسلامییه. كاتێك كه‌س وڵامده‌ره‌وه نییه، كاتێك ئیمكاناتی خۆپاراستن و دامركانه‌وه‌ی ئاگر دابین ناكرێت، واتای چییه؟ تا به كه‌ی ئه‌بێ خه‌ڵك به ده‌ستی به‌تاڵ ئه‌ركی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت له ئه‌ستۆ بگرن، ئه‌ی ده‌ور و نه‌خشی ئه‌و هه‌موو ڕێكخراوه حكوومه‌تیه كه بودجه وه‌رده‌گرن چییه؟ داواكارییه‌كانی ئێمه ڕوونه، حكوومه‌ت ئه‌بێ ئیمكاناتی پێویست دابین بكات و تیمی بسپۆڕ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگر په‌روه‌رده بكات، به‌ڕێوه‌به‌رانی حكوومه‌ت ئه‌بێ داوای لێبو‌ردن له خه‌ڵك بكه‌ن، خوێنی كاك حه‌مید و هاوڕێكانی ون نابێت، تا ئه‌و كاته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌ت خۆیان له ئاست ئه‌و باروودۆخه به‌رپرسیار نه‌زانن، كاره‌ساتی له‌و شێوه‌یه دووباره ده‌بێته‌وه.