ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیان له هه‌رسین و شاباد له دوو به‌یاننامه‌ی جیاجیادا پشتیوانی خۆی له مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و دوو به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوان، موعه‌لیمان، په‌ره‌ستاران، كیشاوه‌رزان و كرێكاران ده‌نگی ئازادی و یه‌كسانیخوازیمان به‌رز كرده‌وه، ئه‌مجاره ده‌نگی دادپه‌روه‌ری كامیۆن‌داران و شۆفێرانی بارهه‌ڵگر دژ به زۆڵم و زۆری ده‌سه‌ڵات به‌رزبووه‌ته‌وه. سیته‌می سیستماتیكی ڕژیم بۆ سه‌ر ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك، ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه ڕه‌دكردنه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و زۆڵمه. گرانی، هه‌ڵاوسان، ناكارامه‌یی به‌ڕێوبه‌ران، نه‌بوونی بیمه و نائه‌منی جاده‌كان هۆكاری ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه‌یه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له جیاتی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستی داوه‌ته سه‌ركوت و چه‌ندین كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی هه‌رسین و شاباد وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ شكاندنی ئه‌و مانگرتنه شكۆداره، پاڵپشتی خۆی له داخوازییه‌كانی كامیۆن‌داران دووپات ده‌كاته‌وه و داوای ئازادی هه‌موو شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ده‌كات.