شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه به‌شێكین له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوان و دژبه‌ری ته‌واوی ئه‌و باروودۆخهین كه بۆ ماوه‌ی چوار ده‌یه‌یه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێرانیان زاڵ كردووه. ژیان و كوشتنی “مه‌هسا“، “زه‌هرا“، “نه‌وید” و “ڕامین” و ته‌واوی ڕۆڵه گیانبهختكردووانهكهی ئێران په‌یوه‌ندی به ژیان و مه‌رگی ئێمه‌ش هه‌یه، ئه‌وان گیانیان به‌ختكرد تاكوو به ئازایه‌تی دیواری زۆڵم و سته‌می سه‌ر ئێوه به ده‌نگی ماف خوازی و به‌رگریان بشكێنن و ئێستاش خه‌ڵكی ئێران یه‌كده‌نگ دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه. سه‌پاندنی “حیجاب” و سه‌ركوتی ژنان ته‌نیا له‌به‌ر قازانج په‌ره‌ستی نیزامی سه‌رمایه و تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاته‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نانیان له سفره‌ی خه‌ڵك بڕیوه و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكیان به بارمته گرتووه. كۆڵبه‌ری و سووختبه‌ری، له‌شفرۆشی و فرۆشتنی ئه‌ندامی جه‌سته و خۆكوژی و ده‌یان كێشه‌ی دیكه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندووه و هیچ ڕێكاریك نییه جگه له خه‌باتی سه‌ر شه‌قام. ئێمه خانه‌نشینكراوانی ئێران ساڵانێكه بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانمان خه‌بات ده‌كه‌ین و ئێستاش پشتیوانی خۆمان له ڕاپه‌ڕینی به‌رحه‌قی گه‌لانی ئێران ده‌رئه‌بڕین و سهرفهرازین به‌وه‌ی كه كاتێكی وه‌رچه‌رخانی مێژووییمان له‌به‌رده‌م دایه و به ئاخێزێكی ملیۆنی ده‌توانین دیواری زۆڵم و سته‌م بڕۆخێنین.