بیست و دوو به‌ندكراوی سیاسی له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا خوازیاری یه‌كڕیزی، یه‌كگرتوویی و خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ ڕزگاركردنی وڵات له ده‌ست حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌ر كاتێك چاره‌نووسی وڵات به یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی هه‌موو گه‌لانی ئێران به‌ستراوه‌ته‌وه. هیچ هێز، گرووپ یان ئایدئۆلۆژییه‌ك به ته‌نیایی ناتوانێت وڵات له ده‌ست ئه‌و سیسته‌مه گه‌نده‌ڵ و زاڵمه ڕزگار بكات. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی هاوكاتی هموو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، داوایان له ته‌واوی هێزه ئازادیخوازه‌كان كرد، ناكۆكییه‌كانیان وه‌لابنێن و پێكه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی، دادپه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو بنێن. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه كرێكاران، موعه‌لیمان، خوێندكاران، بازاڕیان، هونه‌رمه‌ندان، په‌ره‌ستاران و كارمه‌ندان له ڕێزێكی یه‌كگرتووانه‌دا داوای ئازادی بكه‌ن.
