ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٢٠٤ مامۆستای زانكۆی كوردستان و زانیاری پزیشكی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ مامۆستایانی زانكۆكانی فه‌ننی و ئازاد له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خوێندكاران، ڕایانگه‌یاند، ئه‌و كاره شكاندنی ڕێز و به‌های زانكۆیه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوو كه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له ڕۆژانی شه‌ش و هه‌شتی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر چه‌ندین جار به چه‌كی ساچمه‌یی و گازی قرمێسكڕێژ هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكارانی زانكۆ و شكۆ و ڕێزی زانست و زانكۆیان شكاند و خوێندكارانیان ئازار دا. ئێمه مامۆستایانی زانكۆكانی ئوستانی كوردستان به‌پێی پێوانه‌ی ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تی به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین كه ڕایبگه‌ینین: ١- ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هێمنانه به‌پێی ئه‌سڵی ٢٧ی یاسای بنه‌ڕه‌تی مافی هه‌ر شارۆمهندێكه و هه‌ر چه‌شنه توندووتیژییه‌ك له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه نیسبه‌ت به خوێندكاران، ده‌ستبه‌سه‌ركران و برینداركردنیان مه‌حكووم ده‌كه‌ین. ٢- هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر خوێندكاران و حه‌ریمی زانكۆ به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین و هاوخه‌می خۆمان له‌گه‌ڵ خوێندكارانی به‌ندكراو و بریندار ڕاده‌گه‌ینین. ٣- داوا له به‌رپرسانی زانكۆ ده‌كه‌ین كه به زووترین كات به‌دواداچوون بۆ سزا دانی تاوانباران بكات ٤- ته‌ندرووستی به‌ده‌نی و ده‌روونی خوێندكاران بپارێزێت و ئێمه‌ش باڵاترین به‌رپرسانی سیاسی و ئه‌منییه‌تی ئوستان به به‌رپرسیاری پاراستنی گیانی خوێندكاران ده‌زانین.