کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی ١٩١ پارێزه‌ری كورد بۆ پشتیوانی له‌ ڕۆژئاوای كورستان

به‌یانیه‌ی ١٩١ پارێزه‌ری كورد بۆ پشتیوانی له‌ ڕۆژئاوای كورستان 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی به‌فرانباری ١٤٠٣، ١٩١ پارێزه‌ری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ نامه‌یه‌ك دا ڕوو له‌ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان خوازیاری پاڵپشتی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بوون.

پارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌كه‌یان دا وێڕای ئاماژه‌دان به‌ پێشینه‌ی كارییان له‌ بواری پارێزگاری له‌ مافه‌كانی مرۆڤ و دۆخی ئاڵۆزی سووریه و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی توركیا، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستانیان تاكه‌ سیسته‌می پێشكه‌وتوو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناو برد و ڕایانگه‌یاند: ته‌نیا هێزێك كه‌ مافی ژنان و كه‌مینه‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌یه‌كانی له‌ به‌رچاو گرتووه‌ و یه‌كسانی له‌ نێوان هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا دابین كردووه‌، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریایه‌ و ئه‌بێ پشتیوانی بكرێت. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ له‌ چه‌ند خاڵ دا ڕیزی داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش به‌ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كردووه‌ و خوازیاری پاراستنی ئازادی و كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كان بوون.