زیاتر له هه‌زار و ٢٠٠ چالاكی مافی ژنان، دژبه‌رانی ئێعدام و به‌ندكراوانی سیاسی له به‌یاننامه‌یه‌ك دا هۆشداریان به كۆمه‌ڵگای جیهانی دا و ڕایانگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی له ساڵی ڕابردووی زاینی دا ٩٣٨ كه‌س له‌وانه ٢٩ ژنی له سێداره داوه.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی گوڵڕۆخ ئیرایی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین بڵاو كراوه‌ته‌وه جه‌خت ده‌خاته سه‌ر ئێعدامی ژنان و ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له سێداره دراون، قوربانی توندووتیژی خێزانی، منداڵ هاوسه‌ری و پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش به شێوه‌ی زۆره‌ملێ بوون. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه داوایان له چالاكانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه ده‌نگی كه‌مینه جنسیه‌كانی ئێران بن و ڕێگه له ئێعدامی تۆمه‌تبارانی مادده هۆشبه‌ره‌كان بگرن چونكه قوربانی كۆمه‌ڵگایه‌كی نادادپه‌روه‌رن و هه‌موویان په‌راوێزخراو بوون. به‌پێی ئاماره‌كان، له نێوان ساڵه‌كانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠٢٤ به‌لانیكه‌م ٢٤١ ژن له‌وانه ٩ قوربانی منداڵ هاوسه‌ری كه ته‌مه‌نیان ژێر ١٨ ساڵ بووه له سێداره دراون. چالاكانی مه‌ده‌نی له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یاندا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون.