كۆمه‌ڵێك له ڕێكخراوه كرێكارییه‌كانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا ڕایانگه‌یاند: مه‌ترسی شه‌ڕێكی گه‌وره له ئارادایه، كۆتایی به سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌تان بێنن. به‌پێتكردنی ژیانی خه‌ڵك، مافی سه‌ره‌كی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگایه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌ی بڕینی كاره‌با و ئاو له وه‌رزی هاوین، داخستنی كارگه و شاره‌كان، ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی له قه‌یرانی ئابووری و ته‌وه‌ڕۆم دا خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. شه‌ڕی ئێمه بۆ مه‌عیشه‌ته و ئاگربه‌ستمان ڕانه‌گه‌یاندووه. نه‌بوونی كاره‌با و ئاو، تێكدانی ژینگه و قه‌یرانی ئابووری هه‌موو ئاكامی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی حكوومه‌ت و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاته و ئێمه چی تر هێچمان بۆ له‌ده‌ستدان نییه و وه‌زاڵه هاتووین. چی تر نامانه‌وێت به‌های سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌تێك بده‌ین كه گاڵته به گیانی خه‌ڵك ده‌كات. سووتانی شارومه‌ندان، چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری له ئاگری بێ كه‌فایه‌تی به‌رپرسانی حكوومه‌ت، تێكچوونی ژیان، سیسته‌می په‌روه‌رده و بێهداشت و ده‌رمان، ئه‌منیه‌تی گیانی هه‌موومانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ڕایده‌گه‌ینین كه سیاسه‌تی شه‌رخوازانه‌ی حكوومه‌ت بژارده‌ی ئێمه نییه، خواستی ئێمه كۆتایی هێنان به شه‌ڕه، مووشكی بالستیك و پێتاندنی ئۆران‌یۆم بژارده‌ی ئێمه نییه، به‌ڵكوو به‌پێت كردنی ژیان مافی سه‌ره‌كیمانه. بۆ كۆتایی هێنان به‌و باروودۆخه ناله‌باره داوا له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین پاڵپشتی یه‌كتر بن و یه‌كگرتووانه بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان خه‌بات بكه‌ن.