ڕێكخراوه كرێكارییه‌كانی ئێران له به‌یانیه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا وێڕای ئاماژه‌دان به شكستی كۆماری ئیسلامی له به‌رانبه‌ر ئیسڕائیل و ئه‌مریكا، سه‌ركوتی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، حكوومه‌تی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی بۆ پهرهپۆشكردنی شكسته‌كانی ده‌ستی داوه‌ته سه‌ركوت و هه‌زاران كه‌سی له ژێر ناوی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌شێكی زۆر له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان شارومه‌ندانی بێ په‌نای ئه‌فغانستانین كه له ده‌ست حكوومه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستی تالیبان هه‌ڵهاتوون و له ئێرانیش دا كه‌وتوونه‌ته به‌ر لێشاوی سه‌ركوتی ڕژیمی فاشیستی كۆماری ئیسلامی. سیخوڕه‌كانی ئیسڕائیل له نێو حاكمیه‌تی كۆماری ئیسلامی دا جێیان خۆش كردووه به‌ڵام ڕژیم تۆڵه‌ی شكسته‌كانی له خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌كاته‌وه. ئێمه واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم، خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی و به‌فه‌رمی ناسینی مافی ئینسانی خه‌ڵكی ئه‌فغانستانین.