ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، كۆنفدراسیۆنی كاری فه‌ڕانسه له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ئازادی خێرای “سیسیل كۆهلر” و “ژاك پاری” بوو.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، به‌ندكرانی “سیسیل كۆهلر” و “ژاك پاری” له سه‌فه‌رێكی شه‌خسی و له‌كاتی پشوودانی به‌هاری ئێران، وڵاتێك كه له‌مێژ بوو ده‌یانویست سه‌ردانی بكه‌ن ڕوویداوه. ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نیه به‌بێ هۆكار و به شێوه‌ی نایاسایی به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین و ڕایده‌گه‌ینین كه ئه‌و دوو هاوكاره ته‌نیا به بیانووی ئه‌ندام بوونیان له كۆنفدراسیۆنی كاری فه‌ڕانسه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ئه‌بێ ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن.
