ڕۆژی سێشهممه ٥ی مانگی گوڵان، کۆمیتەی سەرانسەری خوێندکارانی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، داوای لە چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگە کرد، ناڕەزایەتی و مانگرتنی پەرشوبڵاو بکەنە كۆبوونهوهی سەرتاسەری.
له بهشێكی ئهو بهیاننامهیهدا هاتووه، “کۆمیتەی سەرانسەری خوێندکارانی کوردستان داوا لە هەموو چین و توێژ و سەندیکاکانی کۆمەڵگهی کوردستان و ئێران دەکات کە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوە پەرشوبڵاوەکانیان بکەنە كۆبوونهوه و مانگرتنێکی هاوڕا و یەکگرتوو و بانگەوازێک بۆ مانگرتن و ڕاپەڕینى سەراسەری لە ڕۆژێکی دیاریکراودا دەربکەن. داوا له کرێکاران، موعهلیمان، پەرستاران، پزیشکان، خوێندکاران و بنهماڵهكانیان، شۆفێری بارهەڵگرەکان و خانەنشینان دهكهین بۆ ناڕەزایەتى و خۆپێشاندانێکى سەراسەرى یەکگرتوو و یەک ههڵوێست بن.