كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی، سنفی و كرێكاری له بیاننامه‌یه‌كدا خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم و ئازادی یوونس ئازادبه‌ر، چالاكی كرێكاری خه‌ڵگی گیلان بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی وێڕای سه‌پاندنی شه‌ڕێكی تازه به سه‌ر خه‌كڵی ئێران، پاش ئاگربه‌ست به گرانكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانی ژیان، مه‌عیشه‌تی كرێكاران و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگای خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ئێمه واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه هه‌ر جۆره گوشارێكی ئه‌منیه‌تی بۆ سه‌ر چالاكانی كرێكاری، موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوان به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و ڕایده‌گه‌ینین: ناڕه‌زایه‌تی له ئاست ته‌وه‌ڕۆم و گه‌نده‌ڵی سیستماتیك، هه‌روه‌ها داكۆكیكردن له مافی به‌ندكراوانی سیاسی حه‌قی هه‌موو چینێكی كۆمه‌ڵگایه و ده‌وڵه‌ت ناتوانێت به سه‌ركوت ئه‌و مافه له جه‌ماوه‌ر بستێنێت. به‌و بۆنه‌وه داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی یوونس ئازادبه‌ر و ئازادی هه‌موو چالاكی كرێكاری، سینفی، مه‌ده‌نی و سیاسی ده‌كه‌ین. تاوانی به‌ندكراوانی سیاسی ته‌نیا به‌رگری له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك بووه.