ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكووم كردنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران، ڕایانگه‌یاند: ئه‌مریكا و ئیسڕائیل هۆكاری سه‌ره‌كی ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه و دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانن و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له به‌رانبه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌و دوو ڕژیمه بێده‌نگیان ڕاگرتووه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، زه‌حمه‌تكێشان، كرێكاران، موعه‌لیمان، په‌ره‌ستاران و خانه‌نشینكراوان هیچ سوودێك له شه‌ڕ، په‌ره‌پێدانی سه‌نعه‌تی نیزامی، بۆردوومانی كیشوه‌ر و سیاسه‌تی ملهوڕانه و داگیركه‌رانه‌ی زلهێزه‌كان نابینن. هێرشه‌كانی ئیسڕائیل و بۆردوومانی ده‌یان ئامانج له شاره جیاجیاكانی ئێران له‌وانه ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری، شوێنی كار، پاڵاوگه و ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان به‌شێكه له شه‌ڕخوازی زلهێزه‌كان كه باجه‌كه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، كرێكاران و چینی زحمه‌تكێش ئه‌یدات. ئیدعای به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل بۆ دژایه‌تی نه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران درۆیه، كاتێك وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی تاران ده‌كات و ترامپ پشتیوانی لێ ئه‌كات، هیچ دۆستایه‌تییه‌ك له په‌یامه‌كانیان دا نابینرێت. ئه‌و شته‌ی كه ڕوون و ئاشكرایه ئه‌وه‌یه كه نیزامی سه‌رمایه‌داری و ئیمپریالیزمی قازانجپه‌ره‌ست و پاوانخواز هۆكاری سه‌ره‌كی شه‌ڕ، ماڵوێرانی و له‌ناوچوونی ژینگه‌یه.