ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان كرد هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه له ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه ده‌ست بده‌نه مانگرتن و په‌یوه‌ستی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان ببن.
چالاكانی مه‌ده‌نی له به‌یاننامه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاند، “ئه‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌باتدا ژێان بكه‌ی، ده‌ست له‌كار ده‌كێشینه‌وه و تا سه‌ركه‌وتن له شه‌قامه‌كان ده‌مێنینه‌وه“. خه‌ڵكی ئازا و دلێری ئێران، وه‌رن با هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادیخوازانه كه سینه‌یان كردووه‌ته قه‌ڵغان، دوایین هه‌نگاوه‌كانمان به‌ره‌وه ئازادری و به‌رابه‌ری هه‌ڵبگرین. له كۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوا له كاسبكاران، شیركه‌ته‌كان، مه‌دره‌سه‌كان، زانكۆكان و پیشه ئنته‌رنێتیه‌كان و به‌شی گواستنه‌وه و هاتووچۆ كراوه كه هاوڕێ بن له‌گه‌ڵ ئه‌و مانگرتنه سه‌رانسه‌ریه و ڕێگه نه‌ده‌ن ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی دووباره سناریۆسازی بكات بۆ ده‌تسبه‌سه‌ركراوان و ئه‌بێ هێز و توتانای جه‌ماوه‌ر به ڕژیم نیشان بده‌ین.